كونسوڵخانەی ئەمریكا سیمینارێك لە سلێمانی ئەنجامدەدات

بڕیارە سبەی وەفدێكی كونسوڵخانەی ئەمریكا بگاتە سلێمانی و سیمینارێك لەبارەی چۆنیەتیی وەرگرتنی پاڵپشتیی وڵاتەكەی بۆ رێكخراوەكان ئەنجامبدات.

گۆشەی ئەمریكی لە سلێمانی رایگەیاند، كاتژمێر 12:30 خولەكی سبەی سێشەممە 30ی نیسان تیمێكی کونسوڵخانەی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر، لە ئۆفیسی ئەوان دەبن و، چۆنیەتیی وەرگرتنی پاڵپشتی (فەند)ی حکومەتی ئەمریکا روون دەکەنەوە.

پاڵپشتییەكە رێكخراوە ناحكومییەكان دەگرێتەوە و، گۆشەی ئەمریكی داوایان لێدەكات گەر دەیانەوێت لەو پاڵپشتییە سوودمەندبن و زانیارییان دەستبكەوت، بەشداری لەو سیمینارە تایبەتەدا بكەن كە لەلایەن بەڕێوەبەری بەشی گرانت لە کونسوڵخانەی ئەمریکاوە پێشكەش دەكرێت.

گۆشەی ئەمریكی روونیشیدەكاتەوە، بەم نزیکانە پێشکەشکردن بۆ (PD Grant) دەکرێتەوە.

بۆ بەشداریکردن لە سیمینارەكەدا دەتوانن لەم بەستەرەدا خۆتان ناونووس بکەن:
https://forms.gle/KWMiZB4FP9C59xiE6

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بۆ دانيشتووانى گوندی هەرمۆتە: بە پێویستم زانی خۆم بێمە خزمەتتان و دڵنیاتان دەكەمەوە كە هەمیشە لە دڵەوە نزیكی ئێوەبووم

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لە سەردانێكدا بۆ گوندی هەرمۆتە لە سنووری كۆیە لە بارودۆخی ژیان و گوزەرانی…
Total
0
Share