بەهای دۆلار زیاتر دادەبەزێت؟

دوای دابەزینی بەهای دۆلار لە ئێوارەی دوێنێدا، ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 146 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی لەبارەی دابەزینی بەهای دۆلارەوە لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، پێشبینی دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکی دەکەن بۆ خوار 145 هەزار دینار، بەهۆی هەوڵەکانی بانکی ناوەندییەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، چوونی وەفدەکەی عێراق بۆ ئەمریکا و رێککەوتنەکانی لەگەڵ ئەمریکا و خسنتەڕووی بڕی زۆری دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە و لەلایەکی دیکەشەوە کەمبوونەوەی خواست لەسەر دۆلاری ئەمریکی هەمووی هۆکارن بۆ دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکی.

جەبار گۆران دەشڵێت، “پڕۆسە و قەبارەی حەواڵەکردن زۆر خێرا بووە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە و هەموو خوێندنەوەکان بە ئاڕاستەی دابەزینی زیاتری بەهای دۆلارن.”

 

 

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نو‌ێنەران

بابەتی دواتر

هەڵمەتی کوتان دژی نەخۆشیی سورێژە درێژ دەکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا وردەکاریی کۆبوونەوەی پارێزگاری بانکی ناوەندی و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاودەکاتەوە

د.نەرمین مەعروف رایگەیاند، لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی دوایین هەنگاوەکان بۆ چارەسەری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار تاووتوێکراون. د.نەرمین…
Total
0
Share