وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی سعودیە دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد ئەنتۆنی بلینکن بۆ ماوەی دوو رۆژ سەردانی سعودیە دەکات و لەگەڵ سەرکردەی چەند وڵاتێک کۆدەبێتەوە.

ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ”ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێکی دوو رۆژە دەچێتە سعودیە و لەگەڵ سەرکردەی چەند وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆدەبێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ”لەو سەردانەدا وەزیری دەرەوە جەخت لەسەر گرنگی پێشگرتن لە تەشەنەسەندنی ململانێکان دەکاتەوە و تاوتوێی هەوڵە بەردەوامەکان دەکات بۆ گەیشتن بە ئاشتی و ئاسایشی بەردەوام لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.

ئەو وتەبێژە ئەوەشی خستەڕوو، ”لە سەردانە دوو رۆژییەکەیدا وەزیری دەرەوە بەشداری کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی عەرەبی دەکات بۆ کارکردن لەسەر پتەوکردنی هەماهەنگی ئەمنی لە ناوچەکەدا، هەروەها بەشداری لە کۆبوونەوەی تایبەتی کۆڕبەندی ئابوری جیهانی دەکات سەبارەت بە هاوکاریی جیهانی و گەشەکردن لە بواری وزەدا”.

بابەتی پێشتر

تانكەرێكی نەوت لە ئاكرێ گڕیگرت

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمە باران هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share