وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی رانیە دەرکرد

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە فەرمانێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەسەر رێژەی (15%)ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی رانیە، رەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 60 ملیۆن و 689 هەزار دینار بۆ شارەوانیی رانیە.

بەپێی فەرمانە وەزارییەكە، ئەو گوژمەیە لەسەر داهاتی شارەوانیی رانیەیە و بەپێی پلانی شارەوانی بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی كۆنكرێتكردنی شەقام لە ناوچەی پیشەسازی لە رانیە خەرجدەكرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رزگار حاجی حەمە: هانی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکان دەدەین بەشداری سەرژمێری گشتیی بکەن

لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە گرنگی و بایەخەوە لە بایەخی پرۆسەی سەرژمێری…
Total
0
Share