بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێم کەمیکرد

وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان بڵاویانکردەوە، بەهۆی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەرهەمهێنانی کارەبا کەمیکرد.

وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا دەکەینەوە بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر، ناردنی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و بەهۆیەوە نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.

ئاشکراشیانکرد، ستافی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان لەگەڵ لایەنە هاوبەشەکانیان لە هەوڵدان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و دووبارە دەستپێکردنەوەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا.

بابەتی پێشتر

هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر

بابەتی دواتر

لە ئەگەری سەررێژبوونی بەنداوی دەربەندیخان هاوڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share