کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت

بەشی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت.

لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆوە کەشناسیی هەرێم دەڵێت، ” ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور و پلەکانی گەرما بە نزیکی یەک تاوەکو سێ پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوکانی دوێنێ”.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوە کردووە، ”ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، هاوکات پلەکانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.

بابەتی پێشتر

خواردنی ئایسکرێم و پیتزا لە شارێکی بەناوبانگی ئیتاڵیا قەدەغە دەکرێت

بابەتی دواتر

کەمێک پێش ئێستا تەرمی ئەو گەنجەی کەرکوک کە لە زێی بچووک خنکابوو دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share