لە دهۆک بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی دیجلە شارێکی مێژوویی دۆزرایەوە

لە قەزای سیمێلی سەر بە پارێزگای دهۆک شارێکی مێژوویی سەردەمی شارستانییەتی میتانییەکان دۆزرایەوە، کە لەژێر ئاوی ڕووباری دیجلەدا بووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆک گواستییەوە، شارەکە بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی ڕووباری دیجلەوە دەرکەوتووە و پێنج گەڕەك و چەندین دیوار و ژوور لەخۆدەگرێت.

لەناو شارەکەدا 100 تابلۆی گڵین کە بە خەتی بزماری نووسراون دۆزراونەتەوە، هەموو ئەوانەشی تا ئێستا دەركەوتوون بەشێكی شارەكەن و ئەوەی ماوەتەوە ئاو دایپۆشیوە.

مێژووی شارەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میتانییەکان و ناوی “زاخیکو”ـە، تیمێکی شوێنەوارناسیی کوردستان و ئەڵمانیا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە شارەکە.

لەگەڵ ئەوەی لە ساڵی 2018ـەوە کارەکان لەسەر ئەو شارە کۆنە دەستیانپێکرد، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاوی ڕووبارەکە کارەکانی ڕاگیرابوون، لە ساڵی 2021دا بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوەکەوە جارێکی دیکە تیمەکان دەستیان بەکار کردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ئەمشەوەوە بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەکان دەگۆڕدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئەمشەوەوە بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان دەگۆڕدرێت و کاتەکەی کەمدەکرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە،…
Total
0
Share