راگەیەندراوێك لە بەرگریی شارستانیی سۆرانەوە

بەڕێوەبەریەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، لە سنووری ناحییەی سرێشمە ئاگركەوتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەریەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ شەممە ئاگاداركراینەوە لە بوونی رووداوێكی ئاگركەوتنەوە ناحیەی سرێشمە و دوای ئاگاداركردنەوە تیمەێكی ئاگركوژێنەوەی بنكەی بەرگریی شارستانیی خەلیفان گەیشتە شوێنی رووداوەكە توانیان ئاگرەكە بكوژێننەوە و رێگری لە زیادبوونی بكەن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەپێی راپۆرتی تیمەكانی ناوبراو رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار لەبارەی دامەزراندنی خۆبەخشانی تەندروستییەوە دەدرێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەسەر ناڕەزایی خۆبەخشانی تەندروستیی بڕیاریدا و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی ئاگادارکراونەتەوە لە ناردنی ناوەکانیان بەمەبەستی…
Total
0
Share