تاوەکو ئێستا زیاتر لە 5 هەزار خوێندکار لە سنووری دەربەندیخان کوتانیان بۆ کراوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، هەفتەی یەکەمی هەڵمەتی نیشتمانیی سەرتاسەریی كوتان بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دەربەندیخان ئاماژە بەوە دەکات، ”هەفتەی یەکەمی هەڵمەتی نیشتمانیی سەرتاسەریی كوتان دژی نەخۆشیی سوورێژە لە باخچەی ساوایان و خوێندنگەکانی سنووری دەربەندیخان و گوندەکانی دەوروبەری بۆ پۆلەکانی یەکەم تاوەکو شەشەمی بنەڕەتی بەسەرکەوتووی ئەنجامدرا”.

دەشڵێت، ”تاوەکو ئێستا 5 هەزار و 752 خوێندکار کوتانی بۆکراوە لەلایەن تیمەکانی کوتانەوە و سوپاسی بەڕێوەبەر و مامۆستایان دەکەین کە هاوکار و یارمەتی دەرمانن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەدا یەكسانی و هاوسەنگی لەبەرچاوبگیرێن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە جەنەراڵ ماتیۆ مەکفارلان، فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی ھاوپەیمانان…
Total
0
Share