ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەبارەت بە چەند پرسێک کۆبووەوە و لە بارەی پڕۆژەکانی میترۆی بەغداد و شەمەندەفەری خێرای نەجەف-کەربەلا چەند بڕیارێکی دەرکرد.
لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردا بە وردبینی و پەسەندکردنی سەرجەم بەڵگەنامە و دیزاینە بەرایی و کۆتاییەکان بۆ تەواوی پڕۆژەی میترۆی بەغداد و شەمەندەفەری خێرای نەجەف-کەربەلا لەگەڵ وردبینیکردنی بەڵگەنامەکانی چاککردنەوە و کارپێکردن و پەسەندکردنی تێچووی پڕۆژەکە کە لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە پێشکەش دەکرێت.
بڕیاریشدرا بە سەرپەرشتیکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە و دەسەڵاتدان بە دەسەڵاتی وەبەرهێنانی نیشتمانی بۆ پێدانی مۆڵەت و واژوکردنی گرێبەست بۆ کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان لە شارەوانیی بەغداد بەپێی یاسا و رێنماییە کارپێکراوەکان.