ناونووسین بۆ چاودێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستپێدەكات

ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاریدا دەستبكرێت بە ناونووسینی چاودێرانی ناوخۆیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاریدا دەستبكرێت بە تۆماركردنی چاودێرانی ناوخۆیی و میدیاكاران بۆ چاودێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

وتیشی، “تۆماركردنەكە لە نوسینگەكانی كۆمسیۆن لە پارێزگاكان دەبێت”.

سەبارەت بە دەنگدانی تایبەتیش جومانە غەلای روونیكردەوە، ئەنجومەنی كۆمسیاران تاوتوێی رێوشوێنەكانی دەنگدانی (هێزە ئەمنییەكان، پێشمەرگە، بەندكراوان، نەخۆش و كارمەندانی تەندروستی) ئەوانەی خاوەن كارتی بایۆمەتریی دەنگدانن دەكات، كە 48 كاتژمێر پێش دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت.

باسی لەوەشكرد، بۆ ئەو مەبەستە كۆمسیۆن هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان دەكات، بەمەبەستی وەرگرتنی ناو و زانیارییەكان.

بابەتی پێشتر

حکومەتی عێراق داوای داهاتی ناوخۆی دوو مانگی هەرێم دەکات

بابەتی دواتر

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: مووچە بۆ 13 هەزار کەمئەندامی نوێ دەبڕدرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share