ئەو تۆمەتبارانەی رووبەڕووی پۆلیس بوونەوە لە گەرمیان دەستگیرکران

دوای ئەوی سێ کەس رووبەڕووی پۆلیس دەبنەوە و تەقە لە مەفرەزەیەکی پۆلیس دەکەن لە ناحیەی باوەنور، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو تۆمەتبارێک بەپێی مادەی (432) فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرابوو، لەکاتی دەستگیرکردنی لەلایەن بنکەی پۆلیسی باوەنوورەوە لەکاتێکدا تۆمەتبار دوو کەسی دیکەی لەگەڵدا بووە رووبەڕووی پۆلیس بووەتەوە و تەقەی لەمەفرەزەی پۆلیسی ناحییەی باوەنوور کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دواتر هەڵهاتووە بۆ قەزای کەلار و لەوێش لەکاتی دەستگیرکردنیدا تەقەی لەمەفرەزەی پۆلیسی و ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کەلار کردووە، لە ئەنجامدا پۆلیس توانیان تۆمەتباران دەستگیربکەن و دەست بەسەرچەک و ئۆتۆمبێلەکەیاندا بگرن.

پۆلیسی گەرمیان باسی لەوەشکردووە، لەئێستادا تۆمەتباران بەپێی مادەکانی (432) و (230) بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێ کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاریدەدەری پێشووی بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی: ئایا هەموو گرفتەکانی پەروەردە تەنها کورتەڤیدیۆی خوێندکارێکی بنەڕەتییە؟

یاریدەدەری پێشووی بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێم سەیرە هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرقاڵن بەم منداڵەوە، لە کاتێکدا ئێمە گرفتی…
Total
0
Share