کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و ئەگەری خۆڵبارین هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆ و سبەینێدا پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە لە هەندێک ناوچە.

کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێل پەڵە هەور، ئەگەری بەرزبوونی تۆز و خۆڵ هەیە لە بەشێک ناوچەی باشووری پارێزگای کەرکوک و بەشێک لەئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

هاوکات، سبەى پێنج شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و ئەگەری تۆز و خۆڵ هەیە لە بەشێک ناوچەی باشووری پارێزگای کەرکوک و بەشێک لەئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بەردەوامی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بەبێ بایۆمەتری نە كێشەی مووچە لەگەڵ بەغداد چارەسەر دەبێت نە حكومەتی ئەلیكترۆنی دێتە ئاراوە

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، “بەبێ بایۆمەتری نە كێشەی مووچە لەگەڵ بەغداد چارەسەر دەبێت، نە حكومەتی ئەلیكترۆنی دێتە…
Total
0
Share