لەبەرامبەر قەرزی کارەبادا 13 موڵکی چاڤی لاند دەفرۆشرێن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رێگەی زیادکردنی ئاشکراوە، هەڵدەستێت بە فرۆشتنی 13 موڵکی چاڤی لاند.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لەسەر راسپاردەی وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێم، لە رێگەی زیادکردنی ئاشکراوە هەڵدەستێت بە فرۆشتنی 13 موڵکی چاڤی لاند، سەرجەمی ئەو موڵکانە لە کەرتی یەکی مەڵکەندی و دەباشانن، هەروەها بە ناوی کۆمپانیای چاڤی بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاریی – هاوپشکی تایبەت، تۆمارکراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، فرۆشتنی ئەو موڵکانە لەبەرامبەر قەرزی خاوەن قەرزدایە کە وەزارەتی کارەبایە، بڕەکەی سێ ملیار و 580 ملیۆن و 210 هەزارە.

ئەوەشی خستەڕوو، زیادکردنەکە لە ماوەی 30 رۆژ و پاش بڵاوکردنەوەی ئەم راگەیاندنە ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی: لەمەوبەدوا لەبەردەم ماڵەکاندا کرێی کارەبا وەردەگرین

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند،  لێرە بەدواوە پارەی خوێندنەوە واتە (سەرفیاتی مانگانەی كرێی كارەبا) لەبەردەم ماڵاندا و لەلایەن ژمێركارانەوە…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری ڕێکخستنەوەی داهاتە گشتییەکانی دا و دوو پڕۆژە یاساشی پەسەندکرد

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاری ڕێکخستنەوەی داهاتە گشتییەکان و دوو پڕۆژە یاسای پەسەندکرد. ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی…
Total
0
Share