قوباد تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، بۆ كۆچی دوایی فەرماندە و تێكۆشەری دێرین عەلی شامار، پەیامێكی ھاوخەمیی ئاڕاستەی خانەوادەی كۆچكردوو دەكات و دەڵێت، “كۆچكردوو فەرماندەیەكی ئازای پێشمەرگە و كوڕی خانەقین و گەرمەسێربوو، كۆچكردنی جێگای داخی ھەمووانە”.

دەقی پەیامەكە…

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو فەرماندە عەلی شامار

بەبیستنی ھەواڵی كۆچی دوایی فەرماندە و تێكۆشەری دێرین (عەلی شامار)، نیگەران و دڵگران بووم.

كۆچكردوو عەلی شامار تێكۆشەرێكی ماندوونەناسی شۆڕش و كوردایەتی، فەرماندەیەكی ئازای پێشمەرگە و كوڕی خانەقین و گەرمەسێربوو، كۆچكردنی جێگای داخی ھەمووانە.

بەم بۆنە خەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی لەئێوە و خانەوادە نیشتمانپەروەرەكەتان دەكەم و ھاوبەشی خەمتانم.

خوای گەورە لەكۆچكردوو خۆش بێت و جێگای بەھەشت بێت، سەبووری و دڵنەواییش بەھەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی

لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

بابەتی پێشتر

‎سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

هاوڵاتییەک لە سنووری ناحیەی هەڵشۆ لەکاتی پەڕینەوەی لە رووبارێک خنکا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ھێزەکانی کۆماندۆ ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی پەرلەمانتارێك و ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگاوە بڵاوكردەوە

ھێزەکانی کۆماندۆ، ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی پەرلەمانتارێك و ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگاوە بڵاوكردەوە و دەڵێت، “ئامانجیان گێرەشێوێنی بووە”. دوێنێ ڕزگار محەمەد…
Total
0
Share