پشووی ڕۆژانی جەژن ڕاگەیەندرا 

حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی ڕۆژانی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قـ.ـوربان، ڕۆژی سێشەممە (26ی ئایاری 2026) تاوەکو ڕۆژی شەممە (30ی ئایاری 2026)، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، پشووی ڕەسمی دەبێ.

ڕاشیگەیاند، هاوکات لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، دەوام بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ڕۆژی یەکشەممە (31ی ئایاری 2026) پشوو کۆتاییدێت و دەوامی ڕەسمی لە فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: ڕێگەنادەین هیچ کەسێک سروشتی گۆیژە بشێوێنێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، بەمە‌بە‌ستی پاراستنی سیمای جوانی شاخی گۆیژە‌ چە‌ند سەکۆیەکی کۆنکرێتییان تێکداوە. لە ڕاگەیەندراوێكدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی…
Total
0
Share