ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراک لە یەکشەممەوە دەستپێدەکات

وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند، ماددەکانی سەبەتەی خۆراکی ئامادەکراون و لە سبەینێ یەکشەممەوە دەست بە ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی دەکرێت.

ئەسیر داود غرێری، وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند، کارە ئیداری و هونەرییەکان تەواوکراون بۆ ئامادەکردنی سەبەتەیی خۆراکی و دانانی لە کۆگاکانی وەزارەتدا، ئەوەی ماوە دابەشکردنیەتی بەسەر بریکارەکانی خۆراک و دواتریش بەسەر هاوڵاتییاندا.

جەختیشکراوەتەوە، دابەشکردنی بەشەخۆراک لە رێگەی کارتی بەشەخۆراکەوە دەبێت و بەگوێرەی پلانەکان دەبێت کە سەرەتا لەناوچە هەژارنشینەکان دابەشدەکرێت و دواتر ناوچەکانی دیکە.

 

 

بابەتی پێشتر

ناسنامەی ئەو تەرمە ئاشکرا کرا کە لە خانکێ دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەمزووانە چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی…
Total
0
Share