دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەكەنەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بڕیارە ئەمڕۆ دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێبکاتەوە و خوێندنەوە بۆ دوو پرۆژەیاسا بکرێت و دەنگیش بە دوو پرۆژەیاسای دیكە بدرێت.

دوای کۆتایهاتنی پشووەکانی، ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ دەست بە دانیشتنەکانی دەکاتەوە و بەپێی بەرنامەی كار کاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەکات و تێیدا خوێندنه‌وه‌ بۆ ره‌شنووسی یاسای ته‌ندروستیی ده‌روونی و پاراستن لە زیانەکانی توتن دەکرێت، هەروەها بڕیاریشە دەنگ لەسەر پرۆژەیاسایەکی تایبەت بە دڵنیایی کارمەندانی حکومی و تایبەت لەگەڵ پرۆژەیاسایەکی تایبەت بە ئاوارە و کۆچبەران بدرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە سێشەممەی رابردووەوە بە بۆنەی بەڕێوەچوونی چلەی ئیمام حوسێن پشووی فەرمی راگەیەندرا.

بابەتی پێشتر

نێیمار ڕیکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

لاپۆرتا گەندەڵییەکانی بارتۆمیۆی سڕییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share