سودانی: لەگەڵ سەرۆک بایدن لەبارەی کاراکردنی رێککەوتنی ستراتیژی قسەمان کرد

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، “لەگەڵ سەرۆک بایدن لەبارەی کاراکردنی رێککەوتنی ستراتیژی قسەمان کرد”.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی سەردانەکەی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، سەردانەکەمان سەرکەوتووبوو، لەگەڵ سەرۆک بایدن لەبارەی کاراکردنی رێککەوتنی ستراتیژی قسەمان کرد.

ئاماژەی بەوەش کرد، پرسی وزە، ژینگە، ئابوری و ئەمنی، لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکانمان بوو لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا.

وتیشی، پێویستمان بە سەقامگیری هەیە بۆ ئەوەی بتوانین وەبەرهێنانی باش لە کەرتی نەوت و گازدا بکەین.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی وت، ئێستا عێراق بێئەوەی پشت بە کەس ببەستێت دەتوانێت خۆی بەڕێوەببات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆمۆ: بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم رێککەوتنمان کردووە

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) رایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و…
Total
0
Share