هێڵی ئاسمانیی عێراق بڕیاریدا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئیمارات رابگرێت.
هێڵی ئاسمانی عێراقی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە سەرجەم گەشتەکانی هاتن و چوون بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دوبەی راگیراوە.
ئاشکراشیکرد، بڕیارەکە بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەوا دراوە، دوای دەستپێکردنەوەی گەشتەکان گەشتیاران ئاگاداردەکەینەوە.