وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشکرای کرد، لە سەردانەکەی شاندی عێراق بۆ ئەمریکا بە سەرۆکایەتی سودانی رێککەوتننامەیەک لە نێوان عێراق و ئەمریکا واژوکراوە بۆ کڕینی 41 فڕۆکەی جەنگی لەلایەن عێراقەوە.
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشکراشیکرد، لەماوەی چەند مانگێکدا عێراق فڕۆکەکان وەردەگیرێت و ئاماژەی بەوەشداوە، بەشێکیان دیاری ئەمریکان و ئەوانی دیکەش بە پلانێکی دوور و درێژ پارەکانیان دەدرێت.