هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکراکرا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی بڕیاربوو هەندێک یاسا بهێنرێتە دانیشتنەکەی ئەمڕۆوە کە لە بەرنامەی کاردا ئاماژەی پێنەکرابوو، کۆبوونەوەکە دواخرا.

هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران پێشتر بەرنامەی کار دانرابوو، بەڵام پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە باسلەوەکرا کە بڕیارە هەندێک یاسا بهێنرێتە کۆبوونەوەکە کە پێشتر لە بەرنامەی کاردا ئاماژەیان پێنەدراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ناڕەزایەتییەکان لەسەر ئەو بابەتە ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران نەهاتنە هۆڵی کۆبوونەوە و دانیشتنەکە دواخرا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share