قوباد تاڵەبانی: ئێزدییەکان رەسەنترین پێکهاتەکانی کوردستان و ناوچەکەن، جەژنیان لێ پیرۆز دەکەم

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم پەیامێکی بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی نوێی ئێزدییەکانەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، جەژنی سەری ساڵی ئێزدی لە هەموو خوشک و برایانی ئێزدی پیرۆز دەکەم و هیوای جەژنێکی خۆش و ساڵێکی بە دوور لە ناخۆشی و نەهامەتییان بۆ دەخوازم.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت، “ئێزدییەکان لە رەسەنترین پێکهاتەکانی کوردستان و ناوچەکەن، سەرباری هەموو  ئەو غەدر و دوژمنکارییانەی لە مێژوودا دەرحەقیان کراوە، بەڵام شەرافەتمەندانە پارێزگارییان لە شوناسی خۆیان کردووە.”

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا، قوباد تاڵەبانی هیوای بەسەربردنی رۆژانێکی پڕ لەخۆشی و شادییان بۆ دەخوازێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح: داوامانکردووە قەرەبووی کەسوکاری قوربانییانی ئاگرەکەی هەڵەبجە بکرێتەوە

پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، داوای قەرەبووی کەسوکاری قوربانییانی ئاگرەکەی هەڵەبجەمان کردووە و خاوەنی باخە سووتاوەکانیش قەرەبوو دەکرێنەوە. نوخشە ناسیح،…
Total
0
Share