شارەوانیی سلێمانی: دەستکرا بە نۆژەنکردنەوەی شەقامی سەرەکیی قەبرستانی ڕاپەڕین

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دەستکرا بە کاری قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی شەقامی سەرەکیی قەبرستانی ڕاپەڕین.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەپێناو باشترکردنی سیمای شار و نۆژەنکردنەوەی شەقامە سەرەکییەکان، پاش بەدواداچوونی سەرۆکایەتیی شارەوانییمان، ئەمڕۆ لەلایەن تیمەکانمانەوە دەستکرا بە کاری قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی شەقامی سەرەکیی قەبرستانی ڕاپەڕین، بەتایبەت لەو مەودایەی دەکەوێتە نزیک مزگەوتی بەختەوەری.

ڕاشیگەیاند، ئەم نۆژەنکردنەوەیە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی چاڵ و ناڕێکیی شەقام، زیادکردنی ئاسایشی هاتوچۆ و باشترکردنی سیمای گشتیی ناوچەکە ئەنجامدەدرێت، تیمەکانمان بە شێوەیەکی بەردەوام و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە کاردەکەن تاوەکو لە کەمترین ماوەدا کارەکان تەواوبکرێن و شەقامەکە بە دۆخێکی باشتر بخرێتەوە خزمەتی شۆفێران و هاوڵاتییانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا هەڕەشەری بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کەسێک کردووە و داوای پارەی لێکردووە

کەسێک لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکرا کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە هاوڵاتییەک کردووە و لەبەرامبەردا داوای پارەی لێکردووە. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share