بانکی رافیدەین، دەستپێکی پێدانی پێشینە بە فەرمانبەران رادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی رافیدەین، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “پێشینە بە فەرمانبەرانی ناوخۆ، بەرگری و خانەنشینان دەدرێت کە خاوەن کارتی ئەلیکترۆنین و لە رێگای ئەپڵیکەیشنی ئەلیکترۆنیی بانکی رافیدەین داواکارییان پێشکەشکردووە”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “داواکاریی پێشینەکە کراوەیە و بەردەستە بۆ ئەو کەسانەی لە کاتی دەوامی رەسمیی بانکەکەدا داواکاریی پێشکەشدەکەن،و دوای ئەوە بانکەکە بڕی پێشینەکە بەرزدەکاتەوە و باڵانسی دارایی بۆ پڕدەکاتەوە لە هەمان رۆژدا کە داواکارییەکەی پێشکەشکردووە بە ئاگادارکردنەوەی لە رێگای نامەوە”.