هەرێم کەمال ئاغا: ئەگەر هەرێم داهاتی نانەوتی رادەست نەکات بەغداد مووچە نانێرێت

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، ئەگەر هەرێم داهاتی نانەوتی رادەست نەکات بەغداد مووچە نانێرێت.

هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، ناردنى مووچەى مووچەخۆران پەیوەستە بە پابەندبوونى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە ناردنى 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی و، رادەستکردنى ئەو بڕە نەوتەى لە رێککەوتنەکە بڕیارى لەبارەوە دراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر هەرێم نەوت و داهاتی نانەوتی رادەستی حکومەتی عێراق نەکات، گرفت بۆ ناردنی مووچە دروستدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 لە ئەنجامی بارانبارین ئاستەنگی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای سلێمانی – دەربەندیخان دروستبووە

قائیمقامی دەربەندیخان ئاشکرایکرد، بەهۆی بارانبارینەوە ڕێگای سەر شاخی بەرانان خلیسک بووە و ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکردووە. سلێمان سەعید قائیمقامی…
Total
0
Share