لە ئوسترالیا هێرشکرایە سەر بنکەیەکی بازرگانی

لە ناو بنکەیەکی بازرگانی لە سیدنی پایتەختی ئوسترالیا کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر چەند کەسێک و لایەنی کەم پێنج کەسی کوشت.

میدیاکانی ئوسترالیا بڵاویانکردەوە، پیاوێک لە سەنتەرێکی بازرگانی ناو شاری سیدنی بە چەقۆ هێرشیکردووەتە سەر ژمارەیەک هاوڵاتی و پێنج کەسی کوشتووە و دەیان هاوڵاتیش هەڵاتوون.
ئاشکراشیانکرد، تۆمەتباری رووداوەکە لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە.

هەرچەندە پۆلیس هۆکاری رووداوەکەی ئاشکرانەکردووە، بەڵام جەختیکردووەتەوە لێکۆڵینەوە لە پاڵنەرەکانی پشتی رووداوەکە دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەیەکی لوتکە بۆ ماڵئاواییکردن لە سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ئەنجامدەدرێت

رۆژنامەی نایکی ژاپۆنی بڵاویکردەوە، سەرکردەکانی وڵاتانی ئوستراڵیا، هیندستان، ئەمەریکا و ژاپۆن لە مانگی ئەیلولدا لە چوارچێوەی دیالۆگی ئاسایشی…
Total
0
Share