بەهۆی خستنەڕووی زۆرەوە نرخی نەوت بۆ 64.40 دۆلار دابەزی

بەهۆی خستنەڕووی زۆر و بەهێزبوونی نرخی دۆلار، دابەزینێکی کەم لە نرخی نەوتدا روویدا.

ئێستا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 64 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساس بە 60 دۆلار و 46 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، بەهۆی ئەوەی خستنەڕووی نەوت لە چەند رۆژی رابردوو زیاتربوو لەوەی کە پێشبینیدەکرا، نرخی نەوت کەمێک دابەزینی تۆمارکرد، هاوکات، نرخی دۆلار بە بەهێزی ماوەتەوە، ئەمەش وایکردووە زیاتر لە نەوت، خواست لەسەر دۆلاربێت، هەروەها کۆمەڵەی ئۆپێک پلانی وایە، بۆ مانگی کانوونی یەکەم ئاستی خستنەڕوو کەمێک زیاتربکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی  F-16بووە هۆی دوورخستنەوەی فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئۆکرانیا لە کارەکەی

دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جۆری F-16، ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا بڕیاری دوورخسنتەوەی فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئۆکرانیای دەرکرد. دوورخستنەوەی میکۆلا…
Total
0
Share