ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 148 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 148 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.
دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە كاتێكدایە كە ئەمساڵ حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند رێكار و رێوشوێنێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار گرتووەتەبەر.