راگەیەندراوێك لە پەروەردەوە دەربارەی بە گرێبەستكردنی وانەبێژان

خۆپیشاندانێكی مامۆستایان فۆتۆ: ئەرشیف

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت، داوای بە گرێبەستكردنی مامۆستایانی وانەبێژ رەوانەی حكومەتی ناوەند دەكەن.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، وەزارەتی پەروەردە ئامادەکاری دەکات تا لیستی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەسەر بنەمای بە گرێبەست بوونی (کۆی وانەبێژان) لە ڕێگەی حکومەتی هەرێمەوە ئاراستەی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بکرێت.

روونیشیكردەوە، لە نوسراوەكەدا داوای تەرخانی دارایی لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەکرێت بۆ ئەوەی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژی کوردستان وەک گرێبەستی هەمیشەیی و لەگەڵ هەموو مووچەخۆراندا شایستەی مووچەیان وەربگرن.

وەزیری پەروەردە داواش لە هەمووان دەكات پاڵپشتی ئەم هەنگاوەی حکومەت بن و دووپاتیشیدەكاتەوە، حکومەتی هەرێم هەوڵی تەواوی خۆی دەدات بۆ ئەوەی ئەم بابەتە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ جێبەجێبکات.

ئاشكراشیكرد، رۆژی سێشەممە 16ی نیسان وەزارەتی پەروەردە لیستی کۆی مامۆستایانی وانەبێژ ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات بۆ ئەوەی لە رێگەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاراستەی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بکرێت.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی تۆنێک شیرینی دەستی بەسەردا گیرا و لەناودەبرێن

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share