جێگری سەرۆك وەزیران دەڵێت، سەرەڕای هەموو ئەو ستەمكاری و خوێنڕێژییانەی رووبەڕووی بووەتەوە، بەڵام كورد هەرگیز تەسلیمی خۆسەپێنی نەبووە و نابێت.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لە پەیامێكدا رایگەیاند، بە هەموو ستەمکاری و خوێنڕێژییەکانییەوە، بە جینۆساید و ئەنفالەوە، بە کیمیابارانی هەڵەبجەوە، بە لەسێدارەدانی زیندانی سیاسییەوە، بە خاپورکردنی گوندەکان و بە راگواستنی زۆرەملێ و بە وڵاتبەدەرکردنی کوردانی فەیلییەوە. بە هەموو ئەمانە و زۆر تاوانی دیکەشەوە، *سە *دام و رژێمەکەی نەیانتوانی ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنن.
قوباد تاڵەبانی دەشڵێت، “کورد هەرگیز تەسلیمی خۆسەپێنی و دیکتاتۆرییەت نەبوو و، بە دڵنیاییەوە ئەم گەلە لە داهاتووشدا تەسلیمی هیچ خۆسەپێنییەکی دیکە نابێت”.
پەیامەكەی جێگری سەرۆك وەزیرانە بەبۆنەی 21هەمین ساڵیادی رووخانی رژێمی بەعسە و لەو بارەیەوە دەڵێت، پیرۆزبێت یادی کەوتنی دیکتاتۆر و بەعسی خوێنڕێژ.