لە سلێمانی دەستبەسەر 400 کیلۆ شلکی خراپبوودا گیرا

لە عەلوەی سلێمانی دەستبەسەر 400 کیلۆ شلکی خراپبوودا گیرا کە خاوەنەکەی بەنیازبوو بەسەر هاوڵاتییاندا ساغیبکاتەوە.

قائیمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، “لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی خراپبون و نەشیاوی بۆ خواردن، لە عەلوە دەستی بەسەر 400 کیلۆگرام شلکدا گرتووە، کە خاوەنەکەی بە نیازبووە لە بازاڕدا بەسەر هاوڵاتیاندا ساغیبکاتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی لە ناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبوون شلکەکە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینان: لە چەند رۆژی ئاییندەدا ناوی سوودمەندانی یەکەکانی نیشتەجێبوون رادەگەیەندرێت

سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی هەرێم رایدەگەیەنێت، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بەڵێنیداوە لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دۆسیەی راگەیاندنی…
Total
0
Share