زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەی مانگی چوار ئاشكراكرا

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە 20ی نیسان تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە بەغداد مووچەی مانگی چوار رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات.

هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، لە ئێستادا سەرقاڵی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازارین و دوای پشووەكانی جەژن “میزانی مراجعە” و لیستی مووچە بۆ بەغداد دەنێرێن و بەپێی ئەو بڕیارەی لە ئێستادا بۆ مووچە كاری لەسەر دەكرێت لە 20ی ئەم مانگەوە حكومەتی عێراق رێكارەكانی دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات و بەپێی بڕیارەكە لە 20ی نیسان تا وەكو كۆتایی ئەم مانگە مووچەی مانگی چوار لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دەنێرێت.

وتیشی، “ئەوەی گرنگە مووچە جیابكرێتەوە لە هەموو پابەندییەك و لە كاتی خۆیدا رەوانەبكرێت و پێش دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی ئەو پرسە لەگەڵ حكومەتی عێراق چەند جارێك گفتوگۆی لەسەر كراو یەكلاكرابووەتەوە”.

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری بە فرۆشیاران دەدات

بابەتی دواتر

بەڵێنێكی وەزیری دارایی عێراق لەبارەی مووچەوە ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی دەگاتە میسر

ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ دووەمین جار لەدوای وەرگرتنی پۆستەکەی دەگاتە قاهیرەی پایتەختی میسر. میدیا…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە بەغداد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گەیشتە بەغداد. ئەمڕۆ چوارشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان…
Total
0
Share