پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا كێشەی ئێمە نەبوونی پارە و نەختینەیە نەك شێوازی دابەشكردنی مووچە لە رێگای كارت و بانكەوە.
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كێشەی ئێمە لە ئێستادا نەبوونی متمانەی بانک و پارەی نەختینەیە لە بانكەكاندا و پێویستە لە قۆناغی یەكەمدا ئەو گرفتانە چارەسەربكرێن.
جەختیكردەوە دوای چارەسەركردنی پارەی نەختینەی بانكەكان و بودجەی پڕۆژەكان پێویستە ئەو كات مووچەخۆر سەرپشكبكرێت كە بە كاش یاخود بە كارتی بانكی مووچەكەی وەربگرێت.