هەفتەی داهاتوو ناتۆ گەورەترین مەشق و راهێنانی سەربازیی ئەنجامدەدات

فەرماندەیەکی باڵای ناتۆ رایگەیاند، “هەفتەی داهاتوو گەورەترین مەشقی سەربازی دەستپێدەکات کە لە رابردوودا وێنەی نەبووە”.

جەنەڕاڵ کریستۆفەر کاڤۆلی، فەرماندەی باڵای رێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە ئەوروپا ئاماژەی بەوە کرد، “بە بەشداری 90 هەزار سەرباز و لەژێر ناونیشانی (بەرگریکاری خۆگر) مەشقی سەربازی سەدە ئەنجامدەدرێت”.

ئەو فەرماندەیە دەشڵێت، “مەشق و راهێنانەکان هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکات و تا کۆتایی مانگی ئایار بەردەوامدەبێت”.

بەپێی وتەکانی ئەو فەرماندەیە مەشقەکە هێزەکانی هەر 31 وڵاتی ئەندامی ناتۆ لەخۆدەگرێت بێجگە لە سوید، بەڵام بەهۆی هەوڵەکانی بۆ بوون بە ئەندامی ئەو رێکخراوە پێشبینی دەکرێت هێزەکانی ئەو وڵاتەش بەشداریبکەن.

بابەتی پێشتر

جێگرەوەی حەلبوسی دیاریكرا

بابەتی دواتر

كۆیە.. لە سێ ڕووداوی هاتوچۆدا نۆ كەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share