وەزارەتی پێشمەرگە: بڕیاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی نزیکەی 15 هەزار پلەدار و پێشمەرگە

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، بڕیاری بەرزکردنەوەی پلەی 14747 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بە دیوان و لیواکانی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە بەرزکرایەوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا ئەوەش هاتووە، بەبڕیاری وەزیری پێشمەرگە و پاڵپشت بە ماددەی چواردە لەسیستەمی ژمارە (6)ی ساڵی 2011ی پەیڕەوی نیزامی راژە و خانەنشینی پێشمەرگە تایبەت بەیاسای ژمارە (38)ی ساڵی 2007 بووە و ئاماژە بە فەرمانی وەزاری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی گشتی ژمارە(6033) له 4ی12ی2011ی تایبەت بەڕێنمایی پلە بەرزکردنەوەی کارمەندان.

بابەتی پێشتر

ستران عەبدوڵا: پەیوەندی خۆشبوون لەگەڵ بەغداد بۆ دەستەبەركردنی مووچەی خەڵك بێت شانازی پێوە دەكەین

بابەتی دواتر

رێکخراوێک: لە رووماڵی سووتانی بازاڕی لەنگەی هەولێر جیاکاری لە نێوان دەزگاکانی راگەیاندندا کرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share