سبەینێ لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێم مامەڵەیەک دەوەستێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی هەرێم بڵاویکردەوە، هەموو جۆرە مامەڵەیەكی كارتی نیشتیمانی لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێم دەوەستێت.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی هەرێمدا هاتووە، سبەینێ پێنجشەممە بە هۆکارێکی هونەری هەمووجۆرەمامەڵەیەكی كارتی نیشتیمانی لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان وئیدارە سەربەخۆكان دەوەستێت.

ئەمە لە کاتێکدایە سبەینێ جگە لە پارێزگاکانی هەرێمیش بەهۆی پشووەوە لە پارێزگاکانی دیکەش هیچ مامەڵەیەک راییناکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەفدی هەرێم: هەردوولا هاوڕابووین لەسەر دانانی میکانیزمێک بۆ رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان

وەفدی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە سەردانەکەیان بۆ بەغداد راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ”هەردوولا هاوڕا بووین لەسەر دانانی میکانیزمێک…
Total
0
Share