ئاگرەکەی بازاڕی لەنگە کۆنتڕۆڵكرا

دوای نزیکەی دوو کاتژمێر لە کەوتنەوەی ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر توانرا کۆنتڕۆڵ بکرێت.

کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە ئاگرەکەی بازاڕی لەنگە کۆنتڕۆڵكراوە، ئەوەی ماوەتەوە قۆناغی ساردکردنەوە و دەرکردنی دووکەڵی ناو دووکانە سووتاوەکانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، جاری پێشوو وترا ئاگرەکە بەمەبەست کراوەتەوە، دواتر بۆمان دەرکەوت کرێکار کاریان لە شوێنەکەدا کردووە ئەوە هۆکاری ئاگرەکە بووە، ئەم جارەش بە پشتبەستن بە زانیارییەکانمان راپۆرتی خۆمان ئامادەدەکەین لیژنەی تایبەت دروست دەکەین و هۆکارەکەی دەستنیشان دەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی بۆ یادی داگیركردنی شەنگال: ئێزدییەكان لە بەکارهێنان وەک کارتی سیاسی ‏ڕزگاربکرێن

یەكێتی لە یادی داگیركردنی شەنگال و جینۆسایدكردنی ئێزدییەكان لەلایەن داعشەوە، ‏داوای ئاوەدانكردنەوەی شەنگال دەكات، دوورخستنەوەی ئێزدییەكانیش لە بەکارهێنانیان…
Total
0
Share