توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم بە ڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 150 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، دوو كەسیش بە هەمان هۆكار مردوون.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا ئەمڕۆ یەكشەممە 21ی شوبات ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 150 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای هەولێر بووە كە 95 كەس توش بوون”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، “لەو ماوەیەدا دوو توشبووی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، كە لە یارێزگای هەولێر و دهۆك بوون”.

ژمارەی ئەو كەسانەشی لەو ماوەیەدا چاكبوونەتەوە بریتییە لە 43 كەس.

وردەكاریی توشبوون و مردن و چاكبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی شارەوانیی هەڵەبجە: گەورەکردنی نەمامێک چەندین ساڵی پێویستە بەڵام ئاژەڵێک لە چرکەیەکدا هەوڵەکەمان بەفیڕۆدەدات

وتەبێژی شارەوانیی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، ئەو سزایانەی ئێستا بۆ دیاردەی بەرەڵاکردنی ئاژەڵ لەناو شاردا هەن توند نین و دەبێت…
زیاتر ببینە

رێبوار تەها: لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ سودانی جەخت لە پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی و خزمەتكردنی هاوڵاتییانی كەركوك بەبێ جیاوازی كرایەوە

رێبوار تەها، سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە رایدەگەیەنێت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، فراكسیۆنی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و…
Total
0
Share