لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزیکردن راگەیاند کە زیاتر لە 30 ملیۆن دیناری دزیبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە لەماڵەکەیدا بڕی 30 ملیۆن دینار و شەش هەزار 800 دۆلاری لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی راپەرینی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیربکرێت.

ئاشکراشیکرد، توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕێک لەپارە دزراوەکەدا و دوای رێکارە یاساییەکان و لەسەر بڕیاری دادوەر بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنرێتەوە.

جەختیشیکردەوە، تۆمەتبار (ئـ، ت، س) لەدایکبووی 1988 دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: سێ کەس بەتۆمەتی شەڕەتەقەکەی ئەمشەو دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، روونکردنەوەیەکی لەبارەی شەڕەتەقەکەی ئەمشەوی گەڕەکی تەیراوە بڵاوکردەوە. لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، “دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە…
Total
0
Share