دوو حاڵەتى نوێى تووشبوون بە تاى خوێنبەربوون تۆمارکران

لە کەرکوک دوو حاڵەتى نوێى تووشبوون بە تاى خوێنبەربوون تۆمارکران و یەکێکیان گیانیلەدەستدا.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکوک بە تۆڕى میدیایى ئێستاى راگەیاند، لە دوو رۆژى رابردوودا دوو حاڵەتى نوێى تووشبوون بە تاى خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارکران.

وتیشى، “یەکێک لە تووشبووەکان ئاژەڵدارە، ئەوى دیکەشیان گۆشتفرۆشە و هەردووکیشیان خەڵکى ناوچەکانى داقوق و تازەى سەر بە کەرکوکن”.

بەهۆى کاریگەریی تووشبوونەکەیەوە، یەکێک لە تووشبووەکان ئەمڕۆ گیانیلەدەستدا، سەرچاوەکەى تەندروستیی کەرکوک واى وت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریندارێکی دیکەی ڕووداوەکەی ئەم بەیانییە سەر ڕێگەی کەلار-دەربەندیخان گیانیلەدەستدا

هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بریندارێکی دیکەی ڕووداوەکەی ئەم بەیانییە، بەهۆی سەختیی برینەکەی گـ.ـیانیلەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، یەکێکی دیکە…
Total
0
Share