هاوڵاتییان لەبارەی بەكارهێنانی بوتڵی غاز بۆ گەرمكردنی ماڵەكانیان ئاگاداردەكرێنەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێویستە سەرجەم ئەو ماڵانەی سیستمی غاز بەكاردەهێنن پشكنین بۆ تەواوی سیستمەكەیان بكەن، هاوكات هۆشداریش دەداتە هاوڵاتییان لە بەكارهێنانی بوتڵی غاز كە بۆ گەرمكردنی ماڵەكانیان بەكاردەهێندرێت.

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رۆژی دووشەممەی رابردوو كۆبوونەوەیەك لەسەر پرسی سیستمی غازی ماڵان بەڕێوەچوو كە پێشنیاز كرا جارێكی دیكە پێداچوونەوە بە سیستمی غازی ماڵاندا بكرێتەوە.

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هۆشداری دا كە بەشێكی ئەو بوتڵی غازەی هاوڵاتییان بۆ خواردن ئامادەكردن و گەرمكردنی ماڵان بەكاريدەهێنن دڵنیابن، چونكە بەشێك لەو بوتڵی غازە بەر لە بەكارهێنانیان پێشوەختە لێی دەچێت و كارەسات دروستدەكات و پێویستە هاوڵاتییان ئاگاداری ئەو حاڵەتە بن كە زۆر كات لەناو ماڵەكاندا بۆ گەرمكردنەوە بەكاردەهێندرێت كە ئەگەر پشكنینی بۆ نەكرێت مەترسیدارە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئینگلته‌را و ئه‌مریکا گه‌یشتنه‌ قۆناغی (16)ی مۆندیال

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ باران و بەفر دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر لەبارەی دەستگیركردنی تیرۆریستێك لە هەولێر ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژە تیرۆری کوردستان، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەستگیركردنی تیرۆریستێك لە هەولێر بڵاوكردەوە. لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە، “لەم رۆژانەدا هەواڵێک…
Total
0
Share