بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی، سەبارەت بە هەڵوێستی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، “هەڵوێستی سەرۆك بافل جەلال تاڵەبانی و حزبەكەی بەرامبەر بە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان ناگۆڕێت و ئێمە دژی دواخستنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانین و دەمانەوێت هەڵبژاردن لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت”.
لە راگەیەندراوەكەی بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیدا هاتووە، بۆیە هەرچی بڵێن، هەرچی بكەن، چەندە خۆتان ماندووبكەن، هەڵوێستی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و حزبەكەی بەرامبەر بە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان ناگۆڕێت و ئێمە دژی دواخستنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانین و دەمانەوێت هەڵبژاردن لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت كە ماف و خواستی خەڵكی كوردستانە و بە هەڵبژاردن دەتوانین رێرەوی حوكمڕانی لە هەرێم راستكەینەوە.