وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەر دەرچوویەکی زانکۆ و پەیمانگاکان دەیەوێت ببێت بە چاودێری هەڵبژاردن لە رسوماتی پشتگیری دەبەخشرێت

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیارێک لە بەرژەوەندی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەردەکات بەمەبەستی کارئاسانی بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ببن بە چاودێر لە کۆسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

لە نوسراوەکەدا کە ئەمڕۆ وەزارەتەکە بڵاویکردووەتەوە، لەپێناو رەخساندنی دەرفەت بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە نوسراوێکدا کە واژووی د. ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵای لەسەرە و پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزارەت بڕیاریدا بە بەخشینی رسوماتی داواکردنی پشتگیری بۆ زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بەمەبەستی پێشکەشکردن بۆ بوون بە چاودێر لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە رۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هونەر جەمال: لیستی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئامادەدەکرێت

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت،”پرۆسەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئێستا دەستیپێکردووە داوامان کردووە هەر وەزارەتێک لیستی فەرمانبەران بنێرێت”. هونەر جەمال،…
Total
0
Share