ئیریکسن لە نەخۆشخانەوە یەکەم پەیامی ئاراستەی هاندەران کرد

کریستیان ئیریکسن، ئەستێرەی دانیمارکی لە نەخۆشخانەوە یەکەم پەیامی ئاراستەی هاندەرانی یورۆ کرد.

ئەستێرەکە لە یەکەم ڕوبەڕوبوونەوەی دانیمارک لە یورۆی 2020 بەرامبەر فینلاند، دووچاری جەڵتە هات و بەهۆیەوە لەنێو یاریگا نزیکبوو گیانلەدەستبدات، بەڵام ستافە پزیشکییەکان توانییان چارەسەری پێویستی بۆ بکەن و بۆ نەخۆشخانە بیگوێزنەوە.

ئەستێرەکەی ئینتەرمیلان بۆ یەکەمجار لەدوای ڕووداوەکە چاوپێکەوتنێکی کورتی لەگەڵ ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئەنجامدا و لە یەکەم پەیامیدا دەڵێت، “دەمەوێت سوپاسی هەمووان بکەم بۆ ئەوەی بۆیانکردم، خێزانی ئینتەر میلان نزیکبوون لێمەوە و ڕووداوەکە کاریگەری لەسەر دروستکردن، سوپاسی هەمووان دەکەم، من کۆڵنادەم، ئێستا باشترم، بەڵام دەمەوێت لەوە تێبگەم چیم بەسەرهاتووە”.

سەرەڕای ئەوەی تاوەکو ئێستا ڕاپۆرتە پزیشکییەکان دەریاننەخستووە هۆکاری ڕاستەقینەی تێکچوونی دۆخی تەندروستی یاریزانەکە چیبووە، بەڵام مارتن بۆیزنی پزیشکی هەڵبژاردەی دانیمارک ڕایگەیاندووە، ئەو پسپۆری نەخۆشییەکانی دڵ نییە، لەگەڵ ئەوەشدا سەرکەوتووبوون لە بوژاندنەوەی دڵی ئیریکسن، کە لەکاتی بەڕێوەچوونی چارەسەرە سەرەتاییەکاندا لە لێدان کەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توركیا بەڵێنی لە سوید و فینلەندا وەرگرت
چەك و پەكەكە داواكاریی سەرەكیی توركیا بوون بۆ هەردوو وڵاتەكە

دوای ئەوەی توركیا ڕەزامەندیی دا بۆ بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە هاوپەیمانیی ناتۆ، ‏سەرچاوەیەكی ئەمریكی ڕەتیدەكاتەوە واشنتۆن هیچ…
زیاتر ببینە

لە سبەینێوە بۆ ماوەی کاتی مامەڵەی دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی ڕادەگیرێت

نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە مامەڵەی دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی ڕادەگیرێت بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر…
Total
0
Share