شێروان دووبەردانی: سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر داهاتی نەوتی و نانەوتیی هەرێم دەدات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەبارەی دۆسیەکانی داهاتی نەوتی و نانەوتیی هەرێم دەدات.

شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر راپۆرتەکانی وەزارەتی نەوت و ئەنجومەنی دەوڵەت بدات و تاوتوێیان بکات، بڕیاریش لەبارەی دۆسیەکانی داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێم دەدات.

وتیشی، حکومەتی هەرێم بە سەرجەم مەرجەکانی بەغداد رازی بووە، داهاتی نەوتی و نانەوتی رادەستی بەغداد دەکات، تاوەکو مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بەغداد رۆژانە بیانووی نوێ دەهێنێتەوە و لە بنەڕەتدا نادەستوورییە حکومەتی هەرێم داهاتەکانی رادەستی بەغداد بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق گۆڕدرا

ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، مەروان محمد سالحی بۆ بەڕێوەبردنی…
Total
0
Share