کەشناسیی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێوە رایدەگەیەنێت، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران.
بەشی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم سەبارەی بە کەشوهەوای ئەمڕۆ ئەوەی خستەڕوو، ”ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە کاتەکانی شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە هەندێک ناوچەدا، هاوکات پلەکانی گەرمی نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە دەڵێت، ”ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران بەشێوەی پچڕ پچڕ، هەروەها لەدوای نیوەڕۆ رێژەی بارانبارینەکە زیاتر دەبێت و هەندێک جار هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و پلەکانی گەرمیش یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزم دەبنەوە”.