ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئازاری ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆرانی هەرێم ئەمڕۆ دەستپێدەکات و چەند توێژێک مووچەکانیان وەردەگرن.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری بڵاوکردەوە و بەپێی ئەو لیستە، ئەمڕۆ شەممە مووچەی (کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان، زیندانە سیاسییەکان، خاوەن پێداویستی تایبەت، خانەنشینی شارستانی، خانەنشینی پێشمەرگە) دابەشدەکرێت.

بەپێی لیستەکە بڕیارە تاکو رۆژی دووشەممە 8ی نیسانی 2024 مووچەی مانگی ئازاری سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم دابەشبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هونەر جەمال: لیستی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئامادەدەکرێت

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت،”پرۆسەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئێستا دەستیپێکردووە داوامان کردووە هەر وەزارەتێک لیستی فەرمانبەران بنێرێت”. هونەر جەمال،…
زیاتر ببینە

ئاوات شێخ جەناب: بەردەوام دەرگامان بۆ وردبینی و بەدواداچوون لە لیستی مووچە و داهات و خەرجییەكان كراوەبووە

وەزیری دارایی هەرێم لە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ وەفدێكی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێمی كوردستان رایگەیاند، “بەردەوام دەرگامان…
Total
0
Share