زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ راگەیەندرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، لیستی مووچەی مانگی سێ ئامادەیە و لە نزیكترین كاتدا رادەگەیەنرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هەوڵدەدرێت بەر لە جەژن مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەشبكرێت.

لەکاتێکی پێشتری ئەمڕۆدا وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەستیكردووە بە پارەداركردن (تمویل)ی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی سێ لەسەر رێنوێنیی سەرۆك وەزیران و رەزامەندیی تەیف سامی، وەزیری دارایی و، پشتبەست بە نووسراوی دادگای باڵای فیدراڵی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەر دەرچوویەکی زانکۆ و پەیمانگاکان دەیەوێت ببێت بە چاودێری هەڵبژاردن لە رسوماتی پشتگیری دەبەخشرێت

  وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیارێک لە بەرژەوەندی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەردەکات بەمەبەستی…
Total
0
Share