بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 147 هەزار و 550 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 147 هەزار و 450 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

جێی ئاماژە بۆكردنە، حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیار و رێكارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار گرتووەتەبەر كە بە بڕوای پسپۆڕانی بواری ئابوری، ئەو بڕیار و رێكارانە كاریگەرییان لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو پێداگری بۆ چارەسەری پرسی مووچە کاری لەپێشینەی سەرۆک بافڵ بووە

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، “چارەسەرکردنی قەیرانی چەند ساڵەی مووچە و بودجەی هەرێم…
Total
0
Share